بەردەوام لە کاردان
ئەندازەی پاڕکەکانی هەولێر گوڵ و دارەکانی شاریان هەڵپاچی
964+
ژوولی عەدنان
بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر گەڵا و گوڵەکانی پارکەکانی شاریان هەڵپاچیوە و چاڵەکانیشیان پڕکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، پەرچکردنی دارەکانی تەنیشتی دیواری قەڵا و شووشتن و خاوێنکردنەوەی چوار نافوورە، بژارکردن و لێدانی مەکینەی سەرشان و خاوین کردنەوەی شەقامی 120 مەتری، پاككردنەوەی پێنج پارک (پارکی گلکەند، پارکی پەپوولە، پارکی پێشمەرگە، پارکی هەوار و پارکی گوڵان)، ئەمڕۆ یەكشەممە 1.12.2024 ئەنجامدراوە.
رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر بە 964ـی وت، ”کارەکانی تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان بە بەردەوامی هەیە، بەڵام بەپێی وەرزەکان جیاوازە، بۆ نموونە ئێستا وەرزی هەڵپاچین و پڕکردنەوەی قۆرتەکان و لە وەرزی بەهار چاندن دەکرێت”.
باسی لەوەش کرد، تیمەکانیان بە شەش زۆن دابەش بوون بە شاری هەولێردا، هەروەها دوورگەی ناوەندی شۆستەکان و تەنیا ستافی نافوورەکان 119 کەس دەبن کە کاریان چاککردن و رێکخستنەوە و پاککردنەوەی نافوورەکانی شارە.
ئەوەشی وت کە ژمارەی کارمەندەکانیان بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە 1170 کەس و بە بەردەوامی خزمەتی سەوزایی هەولێر دەکەن.