"بەمزوانە"

کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە حەوت گەڕەکی دیکەی هەولێر

964+

ژووری هەواڵ

جێبەجێکردنی پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتەوە حەوت گەڕەکی دیکەی هەولێر و بڕیارە “بەمزووانە” بۆیان دابین بکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 30.11.2024، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بڕیارە بەمزووانە گەڕەكەكانی شەهیدانی كوران، بەهاری كۆن، كرێكاران، كوردستان، نەسیج، كوران و رزگاری، كارەبایان بكرێتە 24 کاتژمێرى.

“ئێستا دەست بە چاككردنی پێوەری كارەبای ماڵەكان لەو گەڕەكانە كراوە و هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەکرێت”، پارێزگای هەولێر وا دەڵێت.

ئەو گەڕەکانەی کە پرۆژەکەیان تێدا جێبەجێدەکرێت، بەهۆی کارکردن و کارئاسانی بۆ تیمەکان لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی بۆ 5:00ـی ئێوارە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت.

" تا کۆتایيی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری کوردستان دابین دەکرێت"