"نازانم دەچمەوە لای هاوسەرەكەم یان نا"

شەهێن جەمال بیری کاری هونەری دەکات و هەر گەردەلولی هەیە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

شەهێن جەمال، خانمە ئەکتەر دیاری کورد ئەزمەی کاری هونەری هەیە و تەنیا گەردەلولی بەدەستەوە ماوە، دەشڵێت، خوا دەزانێ دەگەڕێمەوە لای هاوسەرەکەم یان نا.

ماوەیەکی زۆرە شەهێن جەمال لە هیچ کارێکی هونەری دەرنەکەوتووە و وەک خۆيشی باسی دەکات سەرقاڵی کارە بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “بێگومان بیری کاری هونەری دەکەم، بەڵام بۆ هیچ کارێک پێمنەوتراوە و ئەوەی هەیە گەردەلولە ئەگەر بکرێ بە هەمان رۆڵی خۆم بەشدار دەبمەوە”.

دەربارەی گەڕانەوەی بۆ لای هاوسەرەکەی ئەکتەر و دەرهێنەر کاروان ئاوات، شەهێن رایگەیاند، هیچ کۆمێنتێکی نییە و نازانێ پێکەوە دەردەکەونەوە و دەگەڕێنەوە لای یەک یان نا.

شەهێن جەمال، لەدایکبووی ساڵی 1985، بەشداری لە چەندین دراما و کورتە فیلمدا کردووە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

جیهان و بانە و نەڤید زەردی ترێندی گەرمی هەفتەن

جیهان و بانە و نەڤید زەردی ترێندی گەرمی هەفتەن