کەشەکە زیاتر سارد دەبێت
ئەمڕۆ و سبەینێ بەتەماى باران مەبن
964+
ژوولی عەدنان
کەشناسى هەرێم، رەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێى راگەیاند، بەڵام باران نابارێت و پلەکانى گەرماش زیاتر دادەبەزن.
وەک ئەوەى کەشناسى خستویەتییەڕوو، ئەمڕۆ پینجشەممە، کەشەکە وەک دوێنێ سارد دەبێت و پلەکانى گەرما هاوشێوى دوێنێ دەبن، بەڵام سبەینێ هەینى، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت. و پلەکانى گەرماش 1 تا 2 پلە دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
هەولێر : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 8 پلەى سیلیزى
دهۆک: 8 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 13 پلەى سیلیزى
ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 3 پلەی سیلیزی