سەرۆکى رێکخراوى یارسان

“داوا دەکەین لە سەرژمێریدا وەک کاکەیى تۆمار بکرێین”

964+

وریا فەتاح

رەجەب کاکەیى، سەرۆکى رێکخراوى یارسان و کەسایەتى دیارى پێکهاتەى کاکەیى داوا دەکات کە تیمەکانى سەرژمێرى وەک کاکەیى تۆماریان بکەن.

رەجەب کاکەیى گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە تیمەکانى سەرژمێرى دانیشتوان دەکات کە لە قۆناغى کۆتایى سەرژمێرى کاتێک سەردانى ماڵە کاکەییەکان دەکەن، وەک کاکەیى تۆماریان بکەن.

ئەو پێى وایە، تۆمارکردنیان وەک کاکەیى بۆ دوو هۆکار گرنگە کە ئەمانەن:

یەکەم: پارێزگاریکردنە لە بونییەت و فەرهەنگى کاکەیى و رێگریکردنییەتى لە لەنێوچوون.

دووەم: هەرکاتێک حکومەتى عێراقى بڕیارى دامەزراندن بۆ کەمینەکاندا، کاکەییەکان بێبەش نەبن لەوە و سودمەند بن لە هەر ئیمتیازێک.

هەرێمى کوردستان باشتر لە عێراق پڕۆسەى سەرژمێرى ئەنجام...

هەرێمى کوردستان باشتر لە عێراق پڕۆسەى سەرژمێرى ئەنجامدا