"نایاساییە"

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان: بلاک فرایدەی قەدەغەیە

964+

ژووری هەواڵ

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان، ئاگاداری سەرجەم پزیشکانی ددان دەکاتەوە، بەگوێرەی یاسا و رێنماییەکان نابێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی داشکاندن بە بۆنەی “Black Friday” یان هەر ناوێکی دیکە، بانگەشە و رێکلام بڵاوبکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27.11.2024، لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان، رایگەیاند، هەر رێکلامێک لەژێر ناوی داشکاندن بە بۆنەی بلاک فرایدەی یان هەر ناوێک دیکە قەدەغەیە و سەرپێچی یاسا و رێنماییەکانی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستانە.

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان، داوا لە پزیشکانی ددان دەکات پابەند بن بە رێنماییەکان بۆ پاراستنی شکۆی کاری پزیشکی ددان.

سەندیکاکە دەشڵێت، لەکاتی هەبوونی سەرپێچی یان کارکردنی پزیشکی بیانی دەتوانن لە رێگەی ئەم فۆڕمەوە سەندیکا ئاگادار بکەنەوە و ناوی پزیشک بە هیچ شێوەیەک لە فۆرمەکە نازانرێت.

دەرچووانی کۆلیژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازیی مۆڵەتی...

دەرچووانی کۆلیژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازیی مۆڵەتی كار وەردەگرن