“ناتوانم بە دوو رۆژ قەناعەت بە فەرهاد زیرەک بکەم بێتەوە ستۆدیۆ”
964+
ئاکام غەفور- سۆران
هەرێم محەمەد گۆرانییەکی دروستکردووە ناوی نییە و دەشڵێت، لەگەڵ فەرهاد زیرەک هیچ کارێکم نییە و لە هەشتاکانەوە نەهاتووەتەوە ستۆدیۆ و دەتانەوێت من بە دوو رۆژ قەناعەتی پێبکەم؟.
گەنجان گەشتێکیان کرد بۆ ناوچە شاخاوییەکانی باڵەکایەتی لەگەڵ هەرێم محەمەد، تا پێکەوە بە گۆرانی و موزیک رۆژ بکەنەوە، پەیامنێری 964 ئەمە بە دەرفەت زانی و گەیشتەلای هەرێم و دەربارەی کاری نوێی هونەری پرسیاری کرد و لە وەڵامدا وتی، گۆرانییەکی نوێم تۆمارکردووە و لە ئامادەکاریدایە، بەڵام ناوی نییە و تا گوێی لێنەگرمەوە و لێی دڵنیا نەبم بڵاویناکەمەوە.
هەرێم محەمەد جارجار لەگەڵ فەرهاد زیرەک دەردەکەوێت، بەڵام وەک خۆی باسی دەکات هیچ کارێکی هونەریی هاوبەشیان نییە و ناتوانێت قەناعەتی پێبکات بێتەوە ستۆدیۆ.