"سەردان بکەن"
سایلۆی هەولێر سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکات
964+
ژووری هەواڵ
سایلۆی هەولێر جوتیارانی سنووری پارێزگاکە ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی چوارشەممە بەشێک لە پارەی گەنمەکانیان پێدەدرێت و دەتوانن سەردان بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 26.11.2024، سایلۆی هەولێر رایگەیاند، جوتیاران ئاگاداردەكەینەوە، سبەی چوارشەمە دابەشكردنی چەكی گەنمەکانیان لە زنجیرە دوو هەزار و 881 تاوەكو سێ هەزار و 50 دەستپێدەكات كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە.
هەر سبەی لە سایلۆی قوشتەپەش چەكی جوتیاران لە زنجیرە 936 تاوەكو زنجیرە 1010 كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە كردووە، لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن.
بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی سایلۆی هەولێر، “جوتیارانی شاری كۆیە چەكی پارەی گەنمەكانیان وەردەگرن، كە لە زنجیرە 102 تاوەكو زنجیرە 161 دەستپێدەكات، ئەوانەی گەنمەكانیان رادەستی گۆڕەپانی كۆیە كردووە و لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن”.