ویستوویانە بەشێوەیەکی نایاسایی بیر لێدەن

پۆلیسی شارەزوور دوو کەسیان دەستگیرکرد

964+

ژێوار خدر

پۆلیسی شارەزوور دوو کەسییان دەستگیرکردووە و دەستیشییان بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندنیان گرتووە لە ماڵێکدا، کە ویستوویانە بەشیوەیەکی نایاسایی بیرهەڵکەنن.

ئەمڕۆ سێشەممە 26.11.2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کراونەتەوە لە ماڵێکدا ئامێرێکی بیرهەڵکەندن هەیە کە بەشێوەیەکی نایاسایی کار دەکات، مەفرەزەیەکیان لە پۆلیسی دارستانی شارەزوور گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوو کەسییان دەستگیر کردووە و دەستیشییان بەسەر ئامێری بیر هەڵکەندنەکەدا گرتووە.

دەشڵێت، ئەو کەسانە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمساڵ 501 هاوڵاتی دەست...

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمساڵ 501 هاوڵاتی دەستگیر کردووە