شۆفێرەکە باپیری خۆی بووە
لە گوندێکی قەزای بەردەڕەش بارهەڵگرێک منداڵێکی شێلا و گیانی لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە گوندی گربدوە لە سنووری بەردەڕەش شۆفێری بارهەڵگرێک، نەوەیەکی خۆی دەشێلێت و دەستبەجێ منداڵەکە گیانی لەدەستداوە و تەندروستی بەردەڕەشیش دەڵێت، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە 2024.11.25 لە سەنتەری گوندی گربدوە شۆفێری بارهەڵگرێک لە بەردەم ماڵەکەیان بە هەڵە نەوەیەکی خۆی کە تەمەنی لە نێوان 3 – ساڵدایە دەشیلێت و دەستبەنچێ گیانی لەدەستداوە.
نەشوان بەرزەنجی وتەبێژی تەندروستی قەزای بەردەڕەش بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێک گەیەندراوەتە فریاکەوتنی بەردەڕەش دوای ئەوەی پزیشک پشکنینی بۆ کردووە منداڵەکە گیانی لەدەستدا بوو.
وتیشی ، بەهۆی نەبوونی پزیشکی داد لە قەزای بەردەڕەش تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە، دوای پشکنین رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.
گوندی گربدوە دەکەوێتە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: توانا نەقی