"تۆمەتباری دزی سەدە"
نور زوهێر سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
964+
توانا نەقی
دادگای کەرخ سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر پاڵەوانی “دزی سەدە” نور زوهێر سەپاند و لەگەڵیشیا چەند کەسێکی دیکەی دیار سزا دران.
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای 10 ساڵ زیندنی بەسەر نور زوهێر و 6 ساڵ زیندانی بەسەر رائید جوحی بەڕێوەبەری نوسینەگی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و 3 سا: زیندانی بەسەر هەیسەم جبوری سەرۆکی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمەنای عێراق سەپاند.
دادگای کەرخ کە تایبەتە بە تاوانەکانی گەندەڵی ئەمڕؤ سزاکەی دەرکرد،
پارە دزراوەکانی داهاتی باج بە زیاتر لە 307 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت کە لە رێگەى پێنج کۆمپانیاوە لە نێوان ئابى 2021 و ئەیلوولى 2022 لە بانکی رافیدەین براوە و دزییەکەش بە “دزى سەدە” ناوى دەرکردووە.