لە هەولێر

سبەی دیدارێک بۆ چارەسەری گرفتەکانی سۆشیاڵ میدیا رێکدەخرێت

964+

ژێوار خدر

سبەی لە هەولێر دیداری “سۆشیاڵمیدیا پانتاییەک لە روانگەی یاساییەوە” بەڕێوەدەچێت.

ئاکام عەبدوڵا، رێکخەری دیدارەکە بە 964ـی وت، بڕیارە سبەی دووشەممە 25.11.2024، دیدارێکی دوو رۆژی لە ژێر ناونیشانی “سۆشیاڵمیدیا پانتاییەک لە روانگەی یاساییەوە” بەڕێوەبچێت.

وتیشی، دیدارەکە بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەندیکا، شارەزایانی بواری میدیا و رۆژنامەنووسان بەڕێوەدەچێت.

روونیشیکردەوە، ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆژنامەنووسان لە سەرتاسەری کوردستان و سەرجەم پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ، سۆران، راپەڕین و گەرمیان بەشدار دەبن. دیدارەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و گفتوگۆ لە بارەی روانگەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستایانی زانکۆ و ناوەندە میدیاییەکان بۆ چارەسەری گرفتەکانی سۆشیالمیدیا و دیدگای یاسایی سەبارەت بەو پرسە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجی سەرەکی لە رێکخستنی دیدارەکە، دروستکردنی گفتوگۆیەکی کراوە و بنیاتنەرانەیە بۆ چارەسەری گرفتەکانی ژینگەی میدیایی.

دیدارەکە لە شەقامی شەست مەتری هەولێر، لە هۆتێل ڤان رۆیاڵ، کاتژمێر 10:00ەی سەرلەبەیانی بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی رۆشنبیری بەشداریكردنی لە ديدارى فیلمی كوردی ...

وەزارەتی رۆشنبیری بەشداریكردنی لە ديدارى فیلمی كوردی لە بەغدا هەڵوەشاندەوە