لەسەر رێگای کەلار - خانەقین

لە رووداوێکی هاتوچۆدا ژنێک گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – خانەقین ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگای کەلار – خانەقین لە نزیک گوندی گاکوڵ، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان  دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی شۆڤەرلێت ئۆپترا و نیسان سێنترا روویدا.

بە وتەی چەند شایەحاڵێک، لە رووداوەکەدا ژنێکی بەتەمەن گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ى وت، “بریندارەکان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژارن و  دۆخی تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری