تانکەرێکی سووتەمەنی لە سلێمانی گڕیگرت
964+
ئەحمەد مستەفا
لە نزیک ناحیەی عەربەتی سلێمانی ئاگر لە تانکەرێکی هەڵگرتنی سووتەمەنی کەوتەوە، هێشتا زیانەکان بە تەواوەتی دیار نین، بەڵام تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوون و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
ئاگرەکە لەکاتی داکردنی یەکێک لە تانکەرەکان بووە کە بەنزینی پێبووە، بەپێی دوایین زانیارییەکان، کەرەڤانەکەی بە تەواوەتی سووتاوە.
مفەوەز نەبەز ئەحمەد، ئەفسەری ئێشکگر لە بەرگری شارستانی ناحیەی عەربەت بە تۆڕی 964ی وت، نزیک بە کاتژمێر 6ی ئەم ئێوارەیە، تانکەرێک هاتووە بۆ کۆگاکە کە بەنزینی پێبووە، ئاگرەکە لەو تانکەرەوە سەرچاوەی گرتووە.
ئەو وتی، ئاگرەکە لە عەدادی بەنزینەکە بەربووە سەرەتا، دواتر تەشەنەی کردووە بۆ تانکەرەکە، ئێستا کەرەڤانی تانکەرەکە بە تەواوی سووتاوە.
بە قسەی بەرگری شارستانی، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و شۆفێری تانکەرەکە سەلامەتە.
تۆڕی 964 دەزانێت، ئەو کۆگای هەڵگرتنی سووتەمەنیە هی حکومەت نییە، بەڵکو لە لایەن کەرتی تایبەتەوە خاوەندارێتی دەکرێت.