ئامادەکارییەکان بۆ کۆڕبەندی مێپس _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
لە 40 وڵاتەوە هاتوون
لە دهۆک باسی ئاشتی و ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ و سبەی شەممە، کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە ” MEPS” بە ئاماەیی زیاتر لە 120 سەرکردە و کەسایەتییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە زیاتر لە 40 وڵاتی جیاواز لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان- دهۆک بەڕێوەدەبرێ.
کۆڕبەندی مێپس پێنجەمین ساڵیەتی، بە گوێرەی ئەجێنداکەی، ئەمساڵ باس لە ئاڵنگاری و ئاڵۆزی ناوچەکە، لە شەڕی ئیسرائیل و غەزە و هێرشی ئیسرائیل بۆسەر لوبنانیش باس دەکرێ، هەروەک موشکبارانەکانی ئێران و ئیسرائیل بەرامبەر یەکتر و مەتری گواستنەوەی شەڕ بۆ عێراق.
لە بڵاوکراوەی کۆڕبەندەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هەوڵ دەدەن لە رێگەی کۆکردنەوەی سەرکردەکانی ناوچەکە، ببنە پردێکی پەیوەندی و گەنگەشەی دۆخەکە بکات، بیرۆکە و رێگەچارەی گونجاویش بخاتە بەردەم لایەنەکان. جگە لەوانەش، بەشێکی دیکەی کارنامەی کۆڕبەندەکە تایبەتە بە رۆڵی وڵاتانی رۆژئاوا لە پرسەکانی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لە لایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک ڕێک دەخرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش پێنجەمین کۆڕبەند بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.