لە راپەڕین دەعمی سەیارە چوار کەسی کوشت

964+

هێمن بەکر

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی شکارتە – بالیسان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین روویدا و چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بووە.

لەوبارەیەوە، عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەرین رایگەیاند “رووداوەکە لەنێوان تەکسییەک و بارهەڵگرێک روویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی تر بریندار بووە.

تۆڕی 964 دەزانێت، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، دوو ژن و دوو پیاون و تەرمەکانیان لەنەخۆشخانەی حاجیاوا بەڕێکراون بۆ پزیشکی دادی رانیە.

لە ساڵی 2022، نزیكەی چوار هەزار رووداوی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان روویانداوە و بەهۆیانەوە 445 كەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوە جگە لە برینداربوونی نزیکەی حەوت هەزار کەس.