هیوای هەژاران و دیار پێت _ وێنە: 964
پێویستیان بە دەنگە
دوو گەنجی سلێمانی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی بەخشینی نیشتمانی کاندیدن
964+
ئەحمەد مستەفا
دوو گەنجی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق، کاندیدن بۆ وەرگرتنی “خــەڵاتی بەخشینی نیشتیمانی” کە بەسەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەلایەن ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عێراق دەبەخشرێت بە کەسایەتی خۆبەخشی ساڵی 2024.
دوو گەنجەکە، هیوا مەحمود حمە ناسراو بە “هیوای هەژاران” و دیار حەسەن حسێن ناسراوە بە “دیار پێت”، ماوەیەک پێش ئێستا 964 لەسەر کارەکانی دیار پێت فیچەرێکی بەرهەم هێنا، لێرە کلیک بکە بۆ سەیرکردنی.
ئەم دووگەنجە لەبواری بەخشین و بەسەرکردنەوەی کەسانی کەمدەرامەت، هەروەها چارەسەرکردن و پێدانی نان و دەرمان بە ئاژەڵانی بێ لانە بەرچاو و دیار بوون، چوونەتە ناو پێشبڕکێیەک لەگەڵ هەشت کەسی دیکە و هەڵدەبژێردرێن.
عەلی عومەر، یەکێک لە باڵیۆزانی گەنجانی عێراق بە 964ی وت، ئەنجومەنی باڵای گەنجان فۆرمی دەنگدان بۆ خەڵاتی بەخشینی نیشتیمانی راگەیاندووە، بۆ دیاریکردنی 10 کەسایەتی خۆبەخشی ساڵ بەدەنگدانی گشتی، 10 کەسایەتیی لە رۆژی جیهانی کاری خۆبەخشی لە مەراسیمێکی فەرمی خەڵات دەکرێن.
لینکی دەنگدان:
https://scyiq.com/vote-system/2
خەڵاتی یەکەم، 10 ملیۆن دیناری عێراقی، خەڵاتی دووەم هەشت ملیۆن دیناری عێراقی و خەڵاتی سێیەم شەش ملیۆن دیناری عێراقی، هەروەها سێ ملیۆن دینار عێراقی بە هەریەک لە حەوت بەشداربووەکەی دیکە دەدرێ.
هۆکاری کاندیدکردنی دوو گەنجەکەی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، بەهۆی ئەوەیە کە خاوەنی زیاتر 75 کاری خۆبەخشین لە ساڵی 2024، ئەوەش بە قسەی عەلی عومەر یەکێک لە باڵیۆزانی گەنجان.