چوار رۆژە بەو جۆرەیە

وەزارەتی گواستنەوە: رۆژانە 600 فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا گەشت دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی 16.11.2024 تاوەکو 19.11.2024، زیادبوونێکی بەرچاوی لە ژمارەی ئەو فڕۆکانەدا تۆمارکردووە، کە بە ئاسمانی عێراقدا فڕیون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.11.2024، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا، ژمارەی ئەو فڕۆکە مەدەنیانەی کە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیون گەیشتووەتە زیاتر لە دوو هەزار و 400 فڕۆکە، واتە رۆژانە زیاتر 600 فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا فڕیون.

گەشتەکان رۆژ بەم جۆرە بوون:

لە رێکەوتی 16.11.2024 کە دەکاتە رۆژی شەممە، 606 فڕۆکە تێپەڕیون، 144 گەشتی گەیشتن و 111 گەشتی رۆشتن تۆمارکراون.

لە رێکەوتی 17.11.2024، کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە، 628 فڕۆکە تێپەڕیون، 104 گەشتی گەیشتن و 103 گەشتی رۆشتن تۆمارکراون.

لە رێکەوتی 18.11.2024، کە دەکاتە رۆژی دووشەممە، 605 فڕۆکە تێپەڕیون، 117 گەشتی گەیشتن و 119 گەشتی رۆشتنیش تۆمارکراون.

لە رێکەوتی 19.11.2024، کە دەکاتە رۆژی سێشەممە، 580 فڕۆکە تێپەڕیون، 107 گەشتی گەیشتن و 117 گەشتی رۆشتنیش تۆمارکراون.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاندووە، “ئەم ژمارانە گرنگی ئاسمانی عێراق وەک رێڕەوێکی ئاسمانی گرنگ لە ناوچەکەدا دەردەخەن، ستایشی هەوڵەکانی کارمەندانی هێڵی ئاسمانی دەکات کە بەشداربوون لە دەستەبەرکردنی رەوتی هاتوچۆی ئاسمانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بەرزەکان بۆ گەشتیاران و هێڵە ئاسمانییەکان”.

ئامادەکاری بۆ کردنەوەی گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەرێم و س...

ئامادەکاری بۆ کردنەوەی گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەرێم و سعودیەدا دەکرێت