کوردانە

هەرگیز کوردانی ناوچە جێناکۆکەکان تاقی مەکەنەوە و وەڵامەکە روونە روون

+964
ژووری هەواڵ

تاقیان مەکەنەوە وەڵامەکە روونە روون

دوێنێ شەو لە خەوما کوردستانم لەت لەت ببوو
هەر لەتێکی بەرەو شوێنێک دەچوو

کە چاوم کردەوە خانەقین و خورماتوو ماڵییان بۆ بەش کردم و کردییان کۆمەکیم
کە هەنگاوم هاویشت بە ئاڵای کوردستانەوە بەخێرهاتنیان کردم و گووتیان کەرکوکیم

ئەڵوەن دەیگووت حەیاتم و بۆنی جەژن دەهات لە زومار
خورماتووش ریزیان گرتبوو دەیانگووت مەلیک تاوس ها لە شنگال

دواتر بە هەموو پێکڕا هاواریان کرد:
” هیچ کات مەمانکەن تاقی!
ئێمە بە خوێن و گیان سەلماندوومانە،
وەڵاممان یەک شتە:
ئەویش کوردایەتییە، کوردایەتی!”

ئەوان بەیەکەوە راوەدوونان و ئازاردان و گرتن و دەربەدەرکردنیان خستبووە کۆڵا
هاتن و زۆر بە سادەیی پێیان وتن ئازارەکان و ئاوارەیی دەمانکەنە قەڵا و دەبینە پۆڵا

چەند ئیلهام بەخش بوو بینینی ئەو گەنجانەی لە بازگەکان ئاڵای کوردستانیان دەبەخشییەوە
چەند ناخ بزوێن بوو ئەو پیاوەی دەیوت با ماڵمان بەقوڕ نەگیرێت زوو وەرنەوە

ئەمجارەش وەک هەموو جارەکانی تر کوردی رەسەنی کەرکوک و خانەقین بەدرەو خورماتوو زومارو شەنگال هەموو ناوچە جێنانکۆکانی تر بەدەنگی بەرز شیعرە نەمرەکەی هێمنی مەزنیان وتەوە

گەرچی تووشی رەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەست ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن، کوردم ئەمن

مێژوی کورد لە بەرنامەی ئەمجارەی کوردانە

مێژوی کورد لە بەرنامەی ئەمجارەی کوردانە