پێش کاتژمێر 12ـى ئەمشەو تەواو دەبێت
42 هەزار بینا و خانوو لە پشدەر تۆمار کراون
964+
وریا فەتاح
لە پشدەر پڕۆسەى سەرژمێرى لە کۆتایى نزیک دەبێتەوە و 42 هەزار بینا و خانوو تۆمارکراون.
ئاوات ساڵح عەلى، بەڕێوەبەرى ئامارى پشدەر بە 964ـى وت،” پڕۆسەکە بەبێ گرفت بەڕێوە دەچێت و تیمەکانمان بە باشى ئیشى خۆیان دەکەن، تائێستا 98%ـى پڕۆسەکە تەواو بووە و پێش کاتژمێر 12ـى ئەمشەو تەواو دەبین”.
لەبارەى ئەو دەنگۆیانەى باس لەوە دەکەن بەهۆى بوونى گەریلاکانى پەکەکە لە بەشێک لە گوندەکانى سنوورى بنارى قەندیل گرفتى سەرژمێریان بۆ دروستبووە، بەڕێوەبەرى ئامارى پشدەر، رەتى کردەوە کە هیچ گرفتێک دروست بووبێت و وتى،”هەمووى سەرژمێرى کراوە بەبێ گرفت”.
وەک باسى دەکات، لە سنوورى پشدەر تا ئێستا ژمارەى دانیشتوان دیار نییە، بەڵام 42 هەزار بینا و ماڵ و شوێنى نیشتەجێبوونى، تۆمارکراون.