به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه بوو
سه‌رۆكى پێشووترى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان كۆچی دوایی كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى پێشووترى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دوایی كرد و سه‌رۆكى ئێستاى یه‌كێتییه‌كه‌ش كۆچی دواییه‌كه‌ى به زیانێكی گه‌وره ده‌زانێت.
مامۆستا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن جوجه له ساڵانى 2007 تاوه‌كو 2011 سه‌رۆكى پێشووترى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان بووه و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
ئه‌حمه‌د سابیر گه‌رمیانى، سه‌رۆكى ئێستاى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، كۆچی دوایی سه‌رۆكى پێشووترى رێكخراوه‌كه‌یانى بۆ 964 پشتڕاست كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كۆچی دواییه‌كه‌ى زیانێكی گه‌وره‌ى به‌كارى رێكخراوه‌یی مامۆستایان.
وتیشی “خوالێخۆشبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌وتبووه ناو ته‌مه‌نه‌وه هه‌مانكات چه‌ند ساڵێكه به‌هۆى نه‌خۆشیی دڵه‌وه ده‌ناڵێنێت و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆچی دوایی كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وام بۆ كارى رێكخراوه‌یی خۆیان پرس و رایان به مامۆستا محه‌مه‌د كردووه چونكه ده‌ڵێت “كه‌سایه‌تییه‌كى به‌رزه په‌روه‌رده‌یی و لێزان بوو”.
هه‌ریه‌ك له یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم به‌بۆنه‌ى كۆچی دوایی سه‌رۆكى پێشووترى یه‌كێتى مامۆستایان پرسه‌نامه‌یان راگه‌یاندووه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ بنه‌ماڵه و هاوڕێیانى دووپاتكردووه‌ته‌وه.