هاوڵاتییەک؛ ئەم سەرژمێرییە لە هەڵبژاردنەکە گرنگترە

بژمێرێك باس له‌ گرفت و حاڵه‌ته‌ باسنه‌كراوه‌كانى سه‌رژمێری ده‌كات

964+

دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى

هاوڵاتییه‌كی سلێمانى پێیوایه‌ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێره‌ زۆر گرنگتره‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا و ده‌شڵێت “گرنگی سه‌رژمێرییه‌كه‌ بۆ هه‌موو شتێكه‌”.

قسه‌ى هاوڵاتییه‌كه‌ له‌كاتى چونى بژمێرێكی سه‌رژمێری بوو بۆ ماڵیان كه‌ په‌یامنێری 964یشی له‌گه‌ڵ بوو.

په‌یام جەبار، بژمێر به‌ 964ـى وت، دیارترین گرفتیان ئه‌و كه‌سانه‌ بوونه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌ژین و له‌ كوردستان هیچ ناسنامه‌یان نه‌بووه‌ و ده‌ڵێت “ئه‌مه‌یان كاتێكی زۆرى لێ به‌فیڕۆ داین”.

وتیشی “له‌ قۆناغى سێیه‌مى سه‌رژمێرییه‌كه‌ 70 پرسیاره‌كه‌ له‌ خێزانه‌كان ده‌كه‌ین”.

په‌یام باس له‌هه‌ندێك حاڵه‌تى ناو خێزانه‌كانیش ده‌كات كه‌ نه‌بیستراون به‌تایبه‌تیش كه‌ په‌یوه‌ندی به‌یانى تایبه‌تى هه‌ندێك كه‌سه‌وه‌ هه‌یه‌.

نەبوونی جەرەسی ماڵان دەستی بژمێرەکانی هێناوەتە ئازار

نەبوونی جەرەسی ماڵان دەستی بژمێرەکانی هێناوەتە ئازار