گرافیک؛ 964+
سێ جۆر سه‌رپێچی تۆمارده‌كه‌ن
له 9 شوێنى جیاوازى دهۆك كامێراى چاودێری كه‌وتنه‌كار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى دهۆك ده‌ڵێت، له نۆ شوێنى جیاوازى پارێزگاكه‌یان كامێری چاودێرى كه‌وتوونه‌ته كار و سێ جۆر سه‌رپێچیش تۆمارده‌كه‌ن.
ئازاد ته‌ها، وته‌بێژى هاتۆچۆى دهۆك له فه‌یسبووكه‌كه‌ى ئاگادارى شۆفێران و هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه كه ئه‌و نۆ كامێرایه له سه‌نته‌رى پارێزگا و قه‌زاى شێخان كه‌وتوونه‌ته كار و ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ش تۆماریان ده‌كات بریتین له لێدان له چرای سوورى ترافیك لایت، وه‌ستانى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر هێڵی پیاده و خێرایی زیاتر له 60 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
ئه‌و شوێنانه‌ى كه كامێراكانى لێ كه‌وتوونه‌ته كار بریتین له ترافیك لایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باجى ده‌رامه‌ت، ترافیك لایتی شوقه كۆنه‌كانى گرێ باسێ، ترافیك لایتی یانه‌ى وه‌رشی دهۆك، ترافیك لایتی زڕكا، ترافیك لایتی مزگه‌وتى قازى محه‌مه‌د، ترافیك لایتی گرێ ماڵتایێ، ترافیك لایتی زه‌ى لاند، ترافیك لایتی نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى به‌رۆشكێ و ترافیك لایتی چوارڕیانى شێخان.
له‌دوێنێ چوارشه‌ممه كامێرا‌كان كه‌وتوونه‌ته كار و سه‌رپێچییه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن.