بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان

“پێشمەرگە و سوپای عێراق شەش لیوای هاوبەش دروستدەکەن”

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق پلانیان وایە زیاتر لە شەش لیوای هاوبەش دروستبکەن، ئەمەش سودی دەبێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان هەردوو هێزەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.11.2024، عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەشدا سەرکەوتوو بوون و پلانیان وایە لە داهاتوودا زیاتر لە 6 لیوای هاوبەشی دیکە دروستبکەن.

بە قسەی عەبدولخالق تەڵعەت، “ئێستا ئەم دوو لیوایە شوێنەکانی خۆیان گرتووە، هەموو کارەکانیان بە رێکوپێکی بەڕێوەدەچن”، بەڵام ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی کە ماون لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە دوو لیوا پڕ نابنەوە.

لەئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق، ناوچەکانی قەرەچووخ، سەرگەڕان و تا دەگاتە سنووری کەرکوک دەپارێزن، بە وتەی عەبدولخالق تەڵعەت، “لە ساڵانی داهاتوو کورد بە ئاسانی دەتوانن لەو ناوچانە کشتوکاڵ بکەن”.

پێشمەرگەی كوردستان سەنگەر دروست دەكات

پێشمەرگەی كوردستان سەنگەر دروست دەكات