توڕەبوون و داوای لێکۆڵینەوە دەکەن
بەرەی تورکمانی: دەستگیرکردنی بەرپرسی بازگەکانی کەرکوک جێی گومانە
964+
ژووری هەواڵ
بەرەی تورکمانی بەیاننامەیەکیان دەرکردووەو داوای لێکۆڵینەوە دەکەن لە فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بەهۆی دەستگیرکردنی بەرپرسی بازگەکان و 320 ئەفسەرو کارمەندی ئەو بازگانە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ”بەرەی تورکمانی داوا دەکات وەزیری ناوخۆ لێکۆڵینەوە بکات لە هۆکاری دەستگیرکردنی بەرپرسانی بازگەکانی چیمەن و دارمان و ئاڵتونکۆپری،کە هاوسنورن لەگەڵ هەولێرو سلێمانی”.
هەروەها دەڵێن ”ئەم رێوشوێنە بێ بەهانانە پرسیاری زۆر دروست دەکەن، بەتایبەتی کە رێگەی داوا هەزاران خێزان بەبێ لێوردبوونەوە بچنە ناو کەرکوک، ئەمەش کاریگەری دەبێت لە بێخەوشی پرۆسەکە، بەپرسیارێتی هەموو ئەمانەش دەکەوێتە ئەستۆی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک”.