بەپەلە
دوو هاوڵاتى سلێمانى لاى منداڵەکە ماونەتەوە
ئەو خێزانەى لە هەولێر تووشى رووداوى هاتوچۆ بوون سیانیان گیانیان لەدەستداوە
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى خێزانێکى خەڵکى هەولێر بە ئۆتۆمبێلەکەیان لە بەغدا تووشى رووداوى هاتوچۆ دەبن، سیانیان گیانیان لەدەستداوە و تەنیا یەک منداڵیان دەرچووە.
ئەریوان حەمەئەمین کە هاوڵاتییەکى کوردى شارى سلێمانییە و ئیش و کارى لە بەغدایە، بە 964ـى وت،”دواى بیستنى هەواڵەکە یەکسەر بۆ بەهاناوەچوونى ئەو خێزانە خۆمان گەیاندە نەخۆشخانە”.
وەک باسى دەکات، لە رووداوەکەدا، دایک و باوکێک و منداڵێکیان گیانیان لەدەستداوە و ئێستا لە پزیشکى دادین، بەڵام یەکێک لە منداڵەکان بریندارە.
ئەریوان و هاوڕێیەکى ئێستا لە نەخۆشخانەکە لاى منداڵەکەن، وەک ئەوەى باسى دەکات، تا کەسوکارەکەى نەیەت جێى ناهێڵین.
زیاتر دێت….