بە 10 چرکە شیعرێکی بۆ کەرکوک هۆنییەوە

لەتیف هەڵمەت: چوومە ناو تەنورەکەوە تۆزێک ترسام، دوو مانگیشە لە ماڵ نەهاتوومەتە دەرەوە

+964

دیلان محەمەد جەزا

لە کاتی چوونی تیمەکانی سەرژمێری بۆ ماڵەکەی، لەتیف هەڵمەتی شاعیری ناودار، پێشوازییەکی گەرم و گوڕی لێکردن و تەنیا 10 چرکەی پێویست بوو بۆ ئەوەی شیعرێکی تازە بۆ کەرکوک بهۆنێتەوە.
مامۆستا لەتیف هەڵمەت شاعیرێکی بە بڕشت و نووسەرێکی جواننووسە، ئەمڕۆ کاتێک تیمەکانی سەرژمێری چوون بۆ ماڵەکەیان پەیامنێری 964 لەگەڵیان بوو، دەرگای ماڵەکەی کردەوە و زۆر گەرموگوڕ پێشوازی کردن.
کاتێک دۆخی تەندروستیان لێ پرسی، دەستی بۆ قادرمەی بەردەرگای ماڵەکەیان راکێشا و وتی، ”دوو مانگیش دەبێت لەو قادرمانە نەچوومەتە خوارەوە، چوومە ناو تەنورەکەوە تۆزێک ترسام”، تەنوورەکە مەبەستی ئامێری سیتی سکان بوو.
پەیامنێری 964 وتی، هیچ شیعری تازەت هەیە بۆ کەرکوک یان کوردستان، مامۆستا لەتیف تەنیا 10 چرکە وەستا و شیعرێکی هۆنییەوە.
هەرچەندە تەندروستی زۆر باش نییە، بەڵام لەتیف هەڵمەت ورەی بەرزە و دەڵێت،  “گرنگ ئەوەیە لە نووسین و خوێندنەوە بەردەوامە”.

تایبەت بە 964 شیعرێکی تایبەتی پێشکەش کرد لە بارەی کەرکوکەوە.

لەتیف هەڵمەت کۆڕی سازکرد و رێزلێنانیان بۆ کرد

لەتیف هەڵمەت کۆڕی سازکرد و رێزلێنانیان بۆ کرد