ژمارەیان نزیکەی یەک ملیۆن کرێکارن
ئەو کرێکارە بیانییە نایاسایانەی لە عێراق کار دەکەن ساڵانە شەش ملیار دۆلار دەبەنە دەرەوە
964+
توانا نەقی
ئەو کرێکارە بیانیانەی لە عێراق ئیش دەکەن ساڵانە پێنج بۆ شەش ملیار دۆلار دەبەنە دەرەوە و بە قسەی وەزارەتی کاری عێراق نزیکەی یەک ملیۆن کرێکاری نایاسایی بیانی لە عێراق هەیە.
ئەحمەد ئەسەدی وەزایری کاری عێراق رایگەیاند، هەریەکێک لەو کرێکارانە داهاتی مانگانەیان دەگاتە سێ هەزار دۆلار لەکاتێکدا ئەوانەی ناوخۆ دەگاتە 500 دۆلار و بەوەش ساڵانە لەلایەن ئەو کرێکارە بیانیانەوە نزیکەی شەش ملیار دۆلار دەبرێتە دەرەوەی عێراق.
دەشڵێت، خاوەن پرۆژەکە مافی ئەوەی هەیە دوای سێ مانگ کرێکارەکانی بۆ بیمە تۆمار بکات و بۆ کرێکاری ناوخۆش تاوەکو ئێستا بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ 6-7% رێکاران کراوە لە کاتێکدا ئەگەر دوای سێ مانگ نەکرا ئەوە کرێکار دەتوانێت داوای یاسایی لەسەر خاوەن کارەکەی تۆمار بکات و ئەوەی بە پێنج هێندەی موچەکەی سزا دادەرێت.
بە پێی قسەی وەزیری کار، ژمارەی کرێکارە بیانییە نایاساییەکان لە عێراق گەیشتووەتە 800 هەزار بۆ یەک ملیۆن کەس لە عێراقدا.