سکاڵایان بردووەتە فەرمانگەی ژینگە

دوکەڵی کارگەیەکی جلوبەرگ دانیشتووانی بنەسڵاوەی هێناوەتە دەنگ

964+

ژووری هەواڵ

دوکەڵی کارگەیەکی جلوبەرگ دانیشتووانی قەزای بنەسڵاوەی هێناوەتە دەنگ و شکاتیان بردووەتە لای فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و وتویانە، ئەم کارگەیە ژینگەی ناوچەکەیانی تێکداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.11.2024، دڵشاد هیران، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، ئەو کارگەیە پاشماوەی قوماشی سووتاندووە و بەدواداچوونیان کردووە بۆ پێدانی ئاگاداری یاسایی بە کارگەکە لە سنوری قەزای بنەسڵاوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پاشماوەی کارگەکەی بەشێوەیەکی زانستی.

“[کارگەکە] بەرلە پێدانی ئاگادارکردنەوە پاشماوەکانی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی فڕێدەداو بوبوە هۆکارێک بۆ ئاگر کردنەوەی بەردەوام و پیس کردنی ژینگەی وناڕەزایی دانیشتوانی سنورەکە”، فەرمانگەى ژینگەى هەولێر وی وت.

لە رێنمایی ژمارە دووی ساڵی 2023 بە دیاریکراوی سزا بۆ هەموو هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە دیاریکراوە، بە گوێرەی سزاکان زۆرترین سزای دوکەڵکردنە ژینگەوە یەک ملیۆن و 500 هەزار دینارە.

دوکەڵ و بۆنی ناخۆشی ماڵێک ژینگەی هەڵەبجەی هێنایە سەر خ...

دوکەڵ و بۆنی ناخۆشی ماڵێک ژینگەی هەڵەبجەی هێنایە سەر خەت