وەزارەى خوێندنى باڵا:

بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاوتوێى ماستەر و دکتۆرا ئەنجام بدەن

964+

وریا فەتاح

ئەنجومەنی وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى؛ بڕیارێکى لەبارەى تاقیکردنەوەى توانستى زمانى ئینگلیزى بۆ خوێندکارانى خوێندنى باڵا دا و توانستى زمانى ئینگلیزى لە مەرجەکان هەڵگیرا.

وەک ئەوەى وەزارەتەکە بڵاوى کردووەتەوە، تایبەت بە پرسى تاقیکردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى خوێندکارانى خوێندنى باڵا، ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا بە؛ خوێندکارانى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لەسەرجەم بەشەکانى کۆلێژەکان لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان رێگەیان پێدەدرێت بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاوتوێى ماستەرنامەو تێزى دکتۆرا ئەنجام بدەن.

روونیشکراوەتەوە، سەرەڕاى ئەوەى رێگەیان پێدەدرێت و ئەو مەرجە هەڵدەگیرێت، بەڵام لەلایەن زانکۆکان بڕوانامەیان پێ نابەخشرێت تاکو مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێى ڕێنماییەکانى پەیوەندیدار دەستەبەر دەکەن.

رۆژى 10.11.2024، لە یاداشتێکدا، نوێنەرانی هەزار و 400 خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان، داوای رێکخستنی کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکان و نوێنەرانی خوێندکارانی ناڕازی سەبارەت بە سیستەمی نوێی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی دەکەن.

لەو یاداشتەدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردرا بوو، ئەوان داوای لابردنی تاقیکردنەوەی کۆتایی و گۆڕینی بە سیستەمێکی هەڵسەنگاندنی بەردەوام دەکەن، کە وەک مەرجێک لە پێدانی بڕوانامە دانراوە، هەروەها کەمکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستێکی گونجاو لەگەڵ تواناکانی خوێندکاران.

لە یاداشتەکەدا، ژمارەیەک خاڵیان وەک نیگەرانی ئاماژە پێ کردووە، لەوانە دەڵێن، ئەم سیستەمە لە 35 وڵات جێبەجێ دەکرێت، بەڵام لە هیچ کام لەو وڵاتانە تاقیکردنەوە ناکرێ، بەبێ ئاماژەدان بەناوی وڵاتەکان، هەروەها بەپێی پەیڕەو و پڕۆگرامی کۆمپانیاکە، ئەم سیستەمە تەنیا بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە ئاستی زمانی ئینگلیزییان باشە.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، کورسی بەدەستھێنانی خوێندن بۆ بڕوانامە باڵاکان، لەسەر بنچینەی، نمرەی بەکالۆریۆس، توانستی زمان و توانستی زانستی دەستبەر دەکات، دەبێت خوێندکار نمرەی پێنج-ی کۆی پڕۆسێسەکانی زمان ببڕێت، تا لەبەرانبەردا وەک یەکێک لە مەرجەکان بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرای پێ بدرێت.

ژمارەیەک خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا دەیانەوێ تاقیکردنە...

ژمارەیەک خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا دەیانەوێ تاقیکردنەوەی زمان نەمێنێ