باڵیۆز قسەی كردووە

ئەمریكا پاڵپشتی لە پرۆسەی سەرژمێری دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاند، پشتیوانی هەنگاوی مەزنی سەرژمێریی دەکەن، كە لە عێراق بەڕێوەدەچێت.

ئەلینا رۆمانۆوسکی لە تۆڕی ئێكس ئەمڕۆ دووشەممە 18.11.2024 پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەكات، پشتیوانی سەرژمێریی گشتی دەكەن و لەمبارەیەوە نووسیویەتی: ئەو هەفتەیە پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق بەڕێوەدەچێت دوای ساڵی 1997، ئەو پرۆسەیەش تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.

هەروەها نووسیویەتی، پرۆسەی سەرژمێری هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستخستنی زانیاریی ورد کە رۆڵی هەبێت لە داڕشتنی نەخشەی ستراتیژیەتی سیاسی و ئابووری و گەشەپێدانی چالاک.

“ئێمە پشتیوانی ئەو هەنگاوە مەزنە دەکەین بەرەو وەرگرتنی بڕیار لەسەر بنەمای زانیارییەکان لەلایەن حکومەتی عێراق، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەلی عێراق”، رۆمانۆوسكی وای نووسیوە.

بڕیارە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، پرۆسەی تۆماركردنی داتا و زانیارییەكانیش دەستیپێكردووە.

ئەمریکا حەزی بە ترس و تۆقاندنی ناو هەڵبژاردن نییە

ئەمریکا حەزی بە ترس و تۆقاندنی ناو هەڵبژاردن نییە