لە رۆژانی سەرژمێریدا هاوڵاتیان دەتوانن لە ئێرانەوە بگەڕێنەوە هەرێم - وێنە: دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە
لە رۆژانی سەرژمێریدا هاوڵاتیان دەتوانن لە ئێرانەوە بگەڕێنەوە هەرێم
964+
شۆڕش قادری
لە رۆژانی سەرژمێریدا هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە لە ئێرانەوە بگەڕێنەوە هەرێم.
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئاگادارییەکی سەبارەت بە رۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتی بڵاوکردووەتەوە، کە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 20 و 21ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و دەڵێت، لەو دوو رۆژەدا جوڵەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کاڵا کە مەرزەکە بەردەوام دەبێت و داناخرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، رێگە بە چوونی هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق و خەڵکی بیانی بۆ ئێران نادرێت، بەڵام هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق دەتوانن لەو دوو رۆژەدا بگەڕێنەوە و دەروازەکە بەڕوویان کراوە دەبێت.
سەبارت بە هاتنی هاوڵاتیانی ئێرانی و بیانی بۆ هەرێمی کوردستان لە رۆژانی سەرژمێریدا، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاندووە، کە دەروازەکە بەڕوویان دادەخرێت و رێگایان پێ نادرێت بێنەناو خاکی هەرێمی کوردستان.