رووبەڕووی ناوبژیوان بووەتەوە
سزایەکى قورس چاوەڕێى مێسى دەکات
964+
سۆما حەکیم زادە
دواى ئەوەى لە یارییەکانى گەڕى 11ـى پاڵاوتنەکانى ئەمەریکاى باشوور بۆ مۆندیالى داهاتوو، ئەرجەنتین بەرامبەر پەراگواى شکستى هێنا، کاپتنەکەى تانگۆ ئارامى بەرامبەر ناوبژیوان لەدەستدا و بە توندى رووبەڕووى بووەوە.
رەفتارەکەى مێسى لەو یارییە دواى ئەوە هات، کە مێسى پێى وابوو دەبوایە ناوبژیوان کارتى زەردى دووەمى بەڕووى یاریزانێکى پاراگوایدا بەرز بکردایەتەوە، هەر بۆیە بە پەنجە راوەشاندن و بەکارهێنانى وشەى ترسنۆک و گەمژە بەرەو ناوبژیوان رۆیش و دواى تەواو بوونى فیکەى کۆتایش مێسى هەر بەردەوام بوو لە هاوار و بۆڵەبۆڵ بەسەر ناوبژیواندا.
رۆژنامەى ئەی ئێسی ئیسپانی، ئاشکراى کردووە کە بەپێى رێساکانى فیفا ئەگەر دەرکەوت مێسى ئەو قسانەى بە ناوبژیوان وتووە، ئەوا ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە بەلاى کەمەوە بۆ چوار یارى رادەگیرێت.
هەموومان پێمان وایە مێسى یاریزانێکى ئارام و لەسەرخۆیە، بەڵام زۆر جار لە کاتى شکستدا ئارامى لە دەست دەدات و توشى کاردانەوە دەبێت، دەى با ئەوەشى بێتەسەر خۆ مێسى هەر بۆ چێژ یاری دەکات
بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر بۆ چێژ یارى بکات پێویست دەکات ئاوا خۆى نارەحەت بکات