30 جوتیاری گۆپتەپە دەیچێنن

لە ئەڵمانیاوە داوای سێوی بن ئەرزی گۆپتەپە دەکرێت

+964

عەزیز عەبدوڵا ـ گۆپتەپە

سێوە بن ئەرزییەکەی گۆپتەپە لە بازارەکاندا هەمیشە خواستی تایبەتی لەسەرە و بە رەنگە سپیەکەی و تامە خۆشەکەی دەناسرێتەوە.

فاخیر محەمەد یەکێکە لە جوتیارەکانی گۆپتەپە بە 964ی وت، “زیاتر لە 20 ساڵە سەرقاڵی کاری جوتیاریم لە گوندەکەم، لە وەرزە جیاوازەکانی ساڵدا بەرهەمی خۆمان دەبێت، هەمیشە خواستی تایبەتی لەسەر لە بازارەکاندا”.

وتیشی، ساڵانە لە گۆپتەپە زیاتر لە 30 جوتیار سەرقاڵی بەرهەم هێنانی سێوی بن ئەرزین، بەرهەمی ساڵانەی هەموو جوتیارەکان نزیک دەبێتەوە لە هەزار تۆن، بەرهەم هێنانی ئەم رێژەیە پێویستی بە زیاتر لە 150 دۆنم زەوی هەیە.

شوێنی سەرەکی ساغبونەوەی بەرهەمی ئەم سێوە، عەلوەکانی سلێمانی، کەرکوک و بەغدایە، جوتیارەکەی گۆپتەپە دەلێت، “ساڵی پار لەکاتی ساخکردنەوەی بەرهەمەکانم کریارێک کە هەموکات سێوەکانی پێدەفرۆشم پێی وتم، ئەم سێوەی تۆم خۆشە کردوە و ناردومە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، خواستێکی زۆری هەبووە بۆیە ئەم ساڵیش بەتایبەت خۆیان بۆ حازرکردووە”.

گوندی گۆپتەپە سەر بە ناحیەی ئاغجەلەرە لە قەزای چەمچەماڵ و لەئێستادا رێژەی دانیشتوانەکەی 300 ماڵ دەبێت و بەشێکی زۆریان سەرقاڵی کاری  جوتیارین.

پێداچوونەوە: هاوبەش

سێوی بن ئەرز پێگەشت و بە هەزار و 500 دینارە

سێوی بن ئەرز پێگەشت و بە هەزار و 500 دینارە