تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ

رۆژنامەیەک: بەریتانیا بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران پارە دەداتە هەرێمی کوردستان

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی بەریتانیا دەیەوێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بە پێدانی پارە بە هەرێمی کوردستان و تورکیا و ڤێتنام، رێگری لە لێشاوی چوونی کۆچبەران بۆ ئەوروپا و وڵاتەکە بکات.

رۆژنامەی The Sunday Timesـی بەریتانی، لە راپۆرتێکدا نوسیویەتی، حکومەتی بەریتانیا، بە سەرۆکایەتی کیەر ستامەر دەیەوێت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا و ڤێتنام رێکبکەوێت و بودجەیان بۆ دابین دەکات لەپێناو کەمکردنەوە و راگرتنی شەپۆلی رۆشتنی کۆچبەران بەرەو وڵاتەکە و ئەوروپا.

ئەم پرۆژەیەی بەریتانیا ئەگەر سەربگرێت هاوشێوەی رێکارەکانی حکومەتی ئیتاڵیایە کە لە رێگەی دابینکردنی بودجە و هەماهەنگیکردن لەگەڵ وڵاتان تاوەکو رادەیەکی باش شەپۆلی کۆچبەرانی بۆ وڵاتەکەی کەمکردووەتەوە.

ئەمساڵ زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا و لانیکەم 60 کەسیش لەو رێگایەدا گیانیان لەدەستداوە، رێژەکەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیاتر بووە.

پێشتر، ماردین حەمید بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە 964ـی وت، “بەپێی ئامارەکانمان، لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا ئێستا، زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر بە بەلەمی لاستیکیی و بە شێوەی نایاسایی خۆیان گەیاندووتەوە بەریتانیا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆچبەرانە لە فەڕەنساوە و لەڕێی نۆکەندی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا و ژمارەکەش لەکۆی ئەو ژمارەیە زیاترە کە لە تەواوی ساڵی 2023، تۆمار کراوە.

ئەمساڵ زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە بەریت...

ئەمساڵ زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا