کەش و هەوا
لە ئێوارەوە نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆش ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نمەباران دەبارێت، لە کاتەکانی شەویش کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، نمەباران لە دهۆک و ئیدارەی سۆران دەبارێت، لە ئێوارەشەوە کاریگەریەکە لەسەر سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانیش دەردەکەوێت و تاوەباران دەبارێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما پێشبینی ئەوە کراوە تا سێ پلەیەک دادەبەزن و کەشکە ساردتر دەبێت ئەمە کاریەگەریەکەی لە سبەینێدا زیاتر دەبێت و ئەوەندەی دیکە پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئەمڕۆ دوو شەممە 18.11.2024
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک, لەکاتەکانی شەودا کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ هەندێ لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان لەگەل کەمێک بەفر بارین لەم ناوچانە وەهەروەها پێشبینی تاوە باران و بروسکەی کەم مەودا بۆ هەندێ لەناوچەکانی باشووری شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێ.
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەڵام لەناوچە شاخاوییەکان نزم دەبێتەوە بە (٢-٣) لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت (10 – 20 ) کم/ک
ئاراستەی با / لەگۆراندایە .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 9 ) کم دەبێت بەڵام لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى