راگەێندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
“سێ شەهید و سێ بریندارمان هەیە”
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى پێشمەرگە بڵاوى کردەوە، لە ئەنجامى تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراو بە کاروانێکى ئۆتۆمبێلەکانى فەرماندەى فەوجى سێى لیواى یەکى هاوبەش، سێ شەهید و سێ بریندار هەیە.
لە راگەیەنراوەکەیدا وەزارەتى پێشمەرگە دەڵێت،” بە داخەوە، ئەمڕۆ 17ـی تشرینی دووەمی 2024 کاتژمێر 9ـى بەیانى لە سنووری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی3ـی لیوای 1ـی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقییەوە.
ئاشکراشى کردووە، لە ئەنجامى تەقینەوەکەدا، عەقید روکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوج و عەقید محەمەد رەزا کەریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ـی سوپای عێراق و ن.ض شەریف ئەحمەد، گیانیان لەدەستداوە و، سێ سەربازیش برینداربوون.
“رووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە”، وەزارەتى پێشمەرگە وا دەڵێت.