بابەتەکە تەندروستییە

ئەوروپییەکان داوای پێدانی گەنمەشامی بە گامێشەکانی بەسڕە دەکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

شارەزایانی ئەوروپی هانی بەخێوکەرانی گامێش لە ناوچەی ئەهوارەکانی بەسڕە دەدەن، واز لە پێدانی خۆراکی نا تەندروست بهێنن بە ئاژەڵەکانیان و لەبری بەرهەمی وشکە، سەوزە و گەنمەشامیان بۆ بچێنن و پێیان بدەن ئەگەر برسییان بوو.

ئەوەش لە تەندروستیی ئاژەڵەکاندا رەنگدانەوەی دەبێت.

رێکخراوی خۆراکی جیهانی (FAO) ژمارەیەک ئاژەڵداری و جوتیارانی کشتوکاڵی لە بۆنەیەکی مەیدانیدا لە ناوچەی هویر، لە ئەهوارەکانی بەسڕە کۆکردەوە، بە ناوی “رۆژی کێڵگە” لە یەکێک لە کێڵگەکانی گەنمەشامی، پیاو و گەنج دانیشتن و سەربەتیان بۆ دانرابوو.

پەیامنێری 964 ئامادەیی بۆنە مەیدانییەکە بووە، رێبەرەکانی رێکخراوی خۆراکی جیهانی کە لە بەشی ئەوروپای رێکخراوەکەوە چو بوون داوایان لە جوتیاران کرد گەنمەشامی زەرد بچێنن و بەکاری بهێنن، کە تایبەتمەندە بە زیادکردنی قەبارە و گەشەی ئاژەڵەکان، هەروەها سوودە خۆراکییەکانی بۆ ئاژەڵ زۆر زیاترن، لە بەرهەمی وشکە.

مەها مەهدی، رێبەری کشتوکاڵی کە لەگەڵ FAO کار دەکات بە 964ی وت، ئەم بۆنەیەمان ناونا رۆژی مەیدانی، کە لە رێگەیەوە ئامانجمان گۆڕینی شێوازی خۆراکدانی ئاژەڵان و بڵاوکردنەوەی کلتوری بەرهەمی سەوزەمەنییە لەبری بەکارهێنانی بەرهەمی وشکی ئارد و دانەوێڵە.

ئەو رێبەرە پێی وایە، بەرهەمی وشک چەوری لە لەشی ئاژەڵدا دروست دەکات، بە پێچەوانەی بەرهەمی سەوزە گۆشتی ئاژەڵ تەندروستتر دەکات، لە رۆژی کێڵگەدا، جوتیارانی گەنمەشامی زەرد کۆکرانەوە، لەلایەن رێکخراوی FAO دانەوێڵەیان بۆ دابینکرا، بۆ ئەوەی هانیان بدەن بۆ چاندنی و هاندانی ئاژەڵدارەکان بۆ کڕینی رووەکی گەنمەشامی زەرد.

یاریدەدەری بەرپرسی بەشی کشتوکاڵی هویر، عەقیل حەجاج بە 964ی وت، ژمارەی جوتیارانی گەنمەشامی زەرد لە قەزاکەدا 70 جوتیاران و جوتیارانی دیکەش کە فرە بەرهەمن 65 جوتیارن، لە چالاکییەدا پاڵپشتیکردنی جوتیاران و بەخێوکەرانی ئاژەڵدار بەمەبەستی پەرەپێدانی ئاژەڵداری ئامانجی بنەڕەتی بووە.

راوچییەکانی بەندەری فاو بەهۆی هاندەرانەوە گیرفان پڕ ب...

راوچییەکانی بەندەری فاو بەهۆی هاندەرانەوە گیرفان پڕ بوون

رەشتاڵەیەک لە بەسڕە 150 ژنی فریودا

رەشتاڵەیەک لە بەسڕە 150 ژنی فریودا