لە سنووری شارەوانیەکانی هەولێر
زیاتر لە 27 هەزار پارچە زەوی ئامادەیە بۆ دابەشکردن
964+
توانا نەقی
زیاتر لە 27 هەزار پارچە زەوی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی هەولێر ئامادەکراون بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا.
ئەمڕۆ شەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو ژمارە پارچە زەوییە کە ئامادەن بۆ دابەشکردن دەکەوێتە سەنووری 17 شارەوانی بە هەولێر و قەزاو ناحیەکانییەوە.
دەشڵێت، هەنگاوی باش نراوە بۆ پرۆسەی دابەشکردنەوە و هەرکەسێک بە گوێرەی کارتی زانیاری لە شوێنی نیشتەجێبووونی خۆی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبێت.
ئێستا کە زەویەکان ئامادەیە چاوەڕیی گەیشتنی فۆڕمەکانن و بە زووترین کات و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی زەوییەکان، پارێزگا وادەڵێت.