کەرکوک

رووداوێکى سەختى هاتوچۆ روویدا و سێ ئەندامى خێزانێک گیانیان لەدەست دا

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

بەهۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێل لە شەقامى پشتێنەیى کەرکوک، ئۆتۆمبێلێک بە تەواوەتى ئاگرى گرت و سێ کەس کە ئەندامى یەک خێزانن گیانیان لەدەست دا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى ئازادى کەرکوک بە 964ـى وت،”بەهۆی پیکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک ئۆتۆمبێلێکى جۆرى لاندگرۆزەر گڕی گرت و لە ئەنجامدا سێ کەسی یەک خێزان گیانیان لەدەست دا”.

لاى خۆیەوە سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەى ئازادى کەرکوک بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”کەمێک لەمەوبەر تەرمى سێ کەس کە لەرووداوەکەدا گیانیان لەدەست داوە، گەیەنراونەتە پزیشکى دادى”.

“ئەوانەى لە گیانیان لەدەستداوە، ژن و پیاوێک و منداڵەکەیان بووە”، سەرچاوەکەى نەخۆشخانەى ئازادى واى وت.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت،” ئەو سێ کەسەى لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن کە ژن و مێردێک و منداڵەکەیانن بە ناوەکانى (م.ن، تەمەن 31 ساڵ و هاوسەرەکەى بەناوى ر.ر، تەمەن 32 ساڵ و کچەکەیان بەناوى هـ. م)، دانیشتووى گەڕەکى رەحیماوەى کەرکوکن”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژمارەى گیانلەدەستدانى رووداوێکى هاتوچۆ بۆ 5 کەس بەرز ب...

ژمارەى گیانلەدەستدانى رووداوێکى هاتوچۆ بۆ 5 کەس بەرز بووەوە