بەرپرسانی دەم پارتی وا دەڵێن
“ئەرۆدغان داوای لابردنی پارێزبەندی ژمارەیەک پەڕلەمانتاری کردووە”
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆک کۆماری تورکیا، داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد، پارێزبەندی لەسەر سێ پەرلەمانتاری دەم پارتی و پەرلەمانتارێکی پارتی باش و پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ هەڵبگرێت.
داواکارییەکە بۆ لابردنی پارێزبەندییە لەسەر، سالیحە ئایدەنیز، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، جەنگیز چاندار و سەباحەت ئەردۆغان سارتاش، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانیی و دیموکرسیی گەلان “دەم پارتی” و بوراک ئاکبوراک، پەرلەمانتاری پارتی باش و یوکسەک ئاسڵان پەرلەمانتاری سەربەخۆ.
میدیای نزیک لە پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان لەسەر زاری بەرپرسەکانییەوە بڵاویانکردووەتەوە، داواکاریی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەلایەن، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئاراستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی تورکیا کراوە.