بۆ گۆڕینی 200 پاس

لەبری پاسی چینی پارە دەدرێت بە شۆفێرەکانی هێڵی گواستنەوەی ناوشاری سلێمانی

964+

ژووری هەواڵ

ژووری بازرگانی سلێمانی بەدواداچوونی بۆ پرۆژەی دابینکردنی زیاتر لە 200 پاس لەلایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە کردووە بۆ هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی ناوشار، دەرکەوتووە نرخ و تێچووی پاسەکان و خزمەتگوزارییەکان لەسەر شۆفێرەکان زۆر دەوەستێت، بۆیە ئەو بیرۆکەیەیان راگرتووە و بیرۆکەی جێگرەوەیان داناوە.

ئەمڕۆ هەینی 15.11.2024، ئارام بابان، ئەندامى ژوورى بازرگانیى سلێمانى بە 964ـی راگەیاند، لەبری دابینکردنی پاسی چینی، بەهەماهەنگى لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیى گواستنەوەى سلێمانى بڕی 20 ملیۆن دینار دەدرێت بە شۆفێرەکان تا پاسەکانیان بگۆڕن بە مۆدێل نوێ.

ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی قیست دەدرێت بە شۆفێرەکان و دەتوانن مانگانە بڕی 150 هەزار دینار بدەنەوە بەبێ خستنەری هیچ زیادەیەک، بڕیاریشە پرۆژەکە لە ساڵی داهاتوودا جێبەجێبکرێت.

ئەو پاسانەی کە لە هێڵەکانی ناوشاری سلێمانی سەرنشین دەگوازنەوە و مۆدێلیان کۆنە، نزیکەی 200 پاسن و “تەمەنیان زیاتر لە 40 ساڵە” دەگۆڕدرێن بۆ مۆدێلی سەروو 2010، ئارام بابان وای وت.

پاسی مۆدێل بەرز بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان لە سلێمانی داب...

پاسی مۆدێل بەرز بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان لە سلێمانی دابین دەکرێت