پێنجوێن کردی بە پشوو
+964
هێرۆ مەولودی
بەرێوبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن ، بە هۆی بارینی بەفری زۆرەوە ، بریاریدا بە راگرتنی دەوامی دوانیوەروانی ناوەندەکانی خوێندن.
بەرێوبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیاندراوێكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی ئەم هەواڵەی راگەیاندوە.
بەرێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاندوە، دوای رواێژ لە گەڵ قایمقامی قەزاکە و و بەڕیوەبەری گشتی پەروەردەی سلیمانی ، ئەم بریارەیانداوە
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، بەهۆی بارینی بەفری زۆر و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ . دەوامی دوانیوەروان قۆناغەکانی خوێندنی 1 تا 12 راگیراو و بریارەکەش تەنیا بۆ ئەمرۆ پێنج شەممەیە.