یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجامدا
لە شارەکانی هەرێمەوە 60 گەنج بۆ سەرکردایەتی رادەهێنرێن
964+
ئەحمەد مستەفا
راوێژكارو سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی منداڵ لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی رێكخراوی Save the Children لە كوردستان، كۆبوونەوەیەكیان بۆ بەرنامەو كاری پێكەوەیی ئەنجامدا، كە لە ژێر یاداشتی لێك تێگەیشتنێک دایە بۆ پێگەیاندنی سەرکردە.
رۆژی پێنجشەممە 14.11.2024، پڕۆسەی دەستنیشانكردنی 20 گەنج بوو لە هەولێر، پێشتریش 20 گەنج لە سلێمانی و 20 گەنج لە دهۆك دەستنیشان كرابوون.
بۆئەوەی ئەو گەنجانە راهێنانیان پێ بكرێت، كە متمانە بەخۆیان دروستبكەن و لە ئایندەدا بتوانن كاروباری وڵات بەڕێوە ببەن، وە بتوانن وەك سەركردەیەك رۆڵی خۆیان ببینن.
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی تازە بە تازە بڵاوی کردووەتەوە، رۆژی پێنجشەمە وەك یەكەم كۆبوونەوە، هەندێك لەو گەنجانە داوەتكرابوون، بۆ گفتوگۆو وەرگرتن و گۆڕینەوەی راو سەرنجی هەردوولا و بڕیاریش دراوە لە مانگی داهاتوو، هەروەها لە مانگی یەكەمی ساڵی داهاتوو، خولی پێویست بۆ ئەو گەنجانە بكرێتەوە.
وەزارەتی کاروباەی کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وتووە، بۆ ئەوەی لە ئایندەدا لە لایەك رۆڵی لاوان رۆڵێكی بونیادنەر و هەروەها رۆڵێكی سەركردەیی بێت، لە لایەكی دیكەیشەوە، گەنجان رۆڵی خۆیان لە داكۆكیكردنی پاراستنی منداڵ ببینن.