لە چالاکییەکدا
لە قەزای مێرگەسۆر 195 مین لەناوبران
+964
ژێوار خدر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، دوێنێ پێنجشەممە، لە چالاکییەکیدا ژمارەیەکی زۆر لە مینی نەتەقاوەی لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لەناوبرد.
بەڕیوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، کە چالاکییەکە بە ئامادەبوونی عەلی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر، لە کێڵگەی مینی قەلەندەر لە چیای قەلەندەری سنووری قەزای مێرگەسۆر ئەنجامدرا.
تیایدا 195 مینی نەتەقاوە، لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەوە بە سەرکەوتوویی لەناوبران.