دەیەوێت جلوبەرگی کوردی بە نەتەوەکانی دیکە بناسێنێت
پەیکەری زیندوو لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووەتە سلێمانی
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە سلێمانی بەردەوامە و چەندین کەسایەتی هونەری و کلتوریش بەشداریان لە پێشانگاکەدا کردووە، یەکێک لەوانە کەسێکە کە بە پەیکەری زیندوو ناسراوە و لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووە.
سوبحان کە لە پێشانگاکە خۆی بە سوبحان رۆژهەڵاتی ناساندووە، بە جلوبەرگی کوردییەوە دەتوانێت بۆ چەند کاتژمێرێک خۆی لە جوڵە بخات و وەک پەیکەر رابوەستێت.
سوبحان بە 964ـی وت، نزیکەی پێنج ساڵە دەستی بەو کارە کردووە و لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە پەیکەری زیندوو و پەیکەری شانۆ ناسراوە، تائێستاس بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵ و شانۆی سەر شەقامدا کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەیەوێت بەو شێوەیە جلوبەرگی کوردی بە نەتەوەکانی دیکە بناسێنێت.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری