خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە

کرێکارێک لە کاتی کارکردن کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا

+964

محەمەد عەلی – راپەڕین

کەمێک پێش ئێستا لە قەزای رانیە کرێکارێکی تەختە و دار لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی چوار نهۆمی کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

سیروان ئەحمەد، کەسوکاری كرێكارەكە بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:15 خولەکی ئێوارە، لە کاتی کارکردندا لە نهۆمی چوارەمی بینایەک کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، کرێکارەکە دانیشتووی رانیەیە، تەمەنی لە نێوان 35 بۆ 40 ساڵدایە، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.

فەرمان ئەحمەد، کارگێڕی نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە، بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30 خولەک، تەرمێک گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان، کاتێک گەیشتە لامان گیانی لەدەست دابوو، دواتر رەوانەی پزیشکی دادی رانیە کرا و دوای توێکاری، تەرمەكە رادەستی کەسوکاری کرایەوە.

کرێکارێک لە قاتی 16 کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

کرێکارێک لە قاتی 16 کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا