هەولێر

پارکی میهرەبانی لە گەڕەکى فەرمانبەران كرایەوە

964+

توانا نەقی

گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بووە خاوەنی پارکێکی گەورە و ئەمڕۆ پارکی میهرەبانی لەسەر رووبەری چوار هەزار مەتر دووجا تەواو بوو کرایەوە.

ئەمڕؤ پێنجشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، پارکی میهرەبانی تەواو بوو لە ئەمڕۆوە هاوڵاتیانی گەڕەکی فەرمانبەران و هەروەها سەردانیکەرانی نەخۆشخانەی تایبەتی میهرەبانی دەتوانن سەردانی پارەکەکە بکەن و کاتەکانیانی تیادا بەسەر بەرەن.

دەشڵێت. زەوی پارکەکە لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە دابینکراوە و تێچووی دروستکردنییشی لەلایەن نەخۆشخانەی میهرەبانییەوە بووە و ئەندازەی پارەکەکانیش سەرپەرشتی دەکات.

پارکی میهرەبانی لەبەردەم نەخۆشخانەی میهرەبانی لە سەر رووبەری چوار هەزار مەتر لە نزیك شەقامی 120 مەتری خێرا دروستکراوە.

پاركی میهرەبانی لە هەولێر دروست دەكرێت

پاركی میهرەبانی لە هەولێر دروست دەكرێت