"سلێمانی جێناهێڵم"

نابینایەک وێنای سلێمانی لە خەیاڵی خۆیدا کردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا-سلێمانی

سلێمانی بە شێوەیەک بووەتە جێگایەکی ئارام بۆ دانیشتوووانی، نابیناکانیش لە هەڵسوکەوتی خەڵکەکەیەوە هەستیان بە ئارامیەکەی کردووە و دەیانەوێت تا کۆتایی تەمەنیان لەو شارەدا بمێننەوە.

محەمەد جەبار نابینا بە 964ـی وت، کەسانی ئاسایی تەنیا بە چاو دیمەنەکان دەبینێت و هەڵیدەسەنگێنێت، بەڵام نابیناکان هەست بە ئارامیەکەی خەڵکەکەی دەکەن لەگەڵیاندا و بە ئارامترین شوێنی دەزانن.

باسی لەوەکرد، دەتوانێت سلێمانی بەجێبهێڵێت بە کاتی، بەڵام هەرگیز ناتوانێت بە تەواوی شارەکە بەجێبهێڵێت، دەیەوێت کۆتا ساتەکانی ژیانی لە سلێمانی بێت.

ئەوەی خستەڕوو، بە سەدان کتێبی کەسانی چاوساغی هەیە و هاورێکانی بۆیان خوێندوەتەوە، دەرچووی زانکۆی سلێمانیشە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سلێمانی لە دیدی خانمانەوە

سلێمانی لە دیدی خانمانەوە