سرکەی سێوە

باوەنوو بوور بە خاوەنی یەکەمین بەرهەمی خۆماڵی خۆی

964+

ژێوار خدر

خێزانێکی ناحیەی باوەنوور، کە پێکهاتوون لە ژن و مێردێک، خۆیان بۆ یەکەم جار لە ناحیەکەدا بەرهەمێکی خۆماڵی کە سرکەی سێوە بەرهەم دەهێنن.

گۆڤار ئەحمەد، خاوەنی بەرهەمی سرکەی سێوی باوەنوور قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ماوەی نزیکەی دوو مانگە مۆڵەتی تەندروستیمان وەرگرتووە و دوو هەفتە دەبێت دەستمان کردووە بە بەرهەمهێنانی سرکەی سێوەکە.

وتیشی، بەرهەمەکەمان تەواو سرووشتییە و هیچ مەوادێکی پارێزەری تێدا نیە.

سەبارەت بەو سێوانەی بەکاریدەهێنن، گۆڤار ئەحمەد دەڵێت، تا ئێستا بەرهەمی ناوخۆییمان ئەوەندە زۆر نییە تاوەکو بتوانین لە بەرهەمی ناوخۆیی سوود وەربگرین، بەرهەمی دەرەکی وڵاتانی تورکیا و ئێران بەکاردەهێنین.

روونیشیکردەوە، تا ئێستا بەرهەمەکەمان تەنیا لە مارکێتەکانی ناوخۆی باوەنوور ساغ دەکەینەوە، بەڵام ئەگەر مۆڵەتی تەندروستی وەربگرین دەتوانین  لە هەموو کوردستان ساغی بکەینەوە، هەرکەسێکیش بیەوێت بەرهەمەکە دەستبخات لە هەر شوێنێکی کوردستان بێت، دەتوانێت بە ئۆنڵاین داوای بکات و ئێمە بۆی بنێرین.

“سرکەکەمان بەچەند قەبارەیەکی جیاواز بەردەستە و نرخەکەی لەنێوان سێ بۆ پێنج هەزار دینارە.” گۆڤار ئەحمەد وای وت.

لە ئاکرێ بەرهەمی ناوخۆیی نمایشکرا

لە ئاکرێ بەرهەمی ناوخۆیی نمایشکرا